بانەکۆن
بانه‌کۆن یان به واته‌ی دیکه بانه ی کۆن ناوی ته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رزه که پێشتر جێی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکی شاری بانه بووه. ده‌گێڕنه‌وه که پاش ئاگرگرتنی ئه‌و شوێنه یان به‌جۆرێکی دیکه به‌هۆی تووشبوونی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره به نه‌خۆشیی تاعوون ئه‌و شوێنه‌یان چۆڵ کردووه، دواتر ئه‌م شوێنه بووه به گۆڕستان به‌ڵام له‌به‌ر به‌رته‌سکبوونی ئه‌م شوێنه، گۆڕستانه‌که‌ش دواتر گوێزراوه‌ته‌وه بۆ دارستانه به‌ناوبانگه‌که‌ی سڵێمان به‌گ، که تا ئه‌و کاته وه‌ک سه‌یرانگا و شوێنی پشوودانی خه‌ڵک که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا
ئه‌مڕۆ بانه‌کۆن که‌وتۆته ناوه‌ڕاستی ئه‌م شاره و وه‌ک ته‌پۆڵکه‌یه‌کی به‌رز ماوه‌ته‌وه، نه گۆڕستانه، نه جێی نیشته‌جێبوونی که‌س، به‌ڵام وه‌ک به‌شێک له ناسنامه‌ی شاره‌که‌ی لێ ها
ئه‌گه‌رچی بانه‌کۆن قه‌ت ناتوانێ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ کێوه به‌رز و سه‌رسه‌وزه‌که‌ی ئاربه‌با بکات، به‌ڵام وه‌ک به‌شێک له ناسنامه‌ی شاره‌که‌ی لێ هاتووه که له ته‌واوی شاره‌وه ده‌بینرێ
هه‌ر چه‌نده بانه‌کۆن ئاسه‌واری مێژووی پڕ له ڕووداوی شاره‌که‌مان بانه‌یه، به‌ڵام ئێستا ته‌واوی شاری بانه بۆ من و سه‌دانی وه‌ک من که دانیشتووی ئه‌م شاره بووین و پاشان به‌جێمان هێشتووه وه‌ک بانه‌کۆنی لێ هاتووه. به واتایه‌کی که بووه‌ته مێژوو و کۆن بووه، به‌ڵام بیره‌وه‌رییه‌کانی ژیانی مناڵی و لاویمان له‌م شاره‌ن، ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی که بۆ هه‌موومان به‌نرخن و له‌گه‌ڵیان ده‌ژین و هه‌میشه له‌گه‌ڵمانن
بێگومان ئیمڕۆ ناوی بانه به بازاڕ و شتومه‌کی ئه‌لیکترۆنیک بۆ خه‌ڵک د‌ه‌ناسرێته‌وه به‌ڵام بۆ من و هاوته‌مه‌نه‌کانی من که نزیک به ٣٠ ساڵه ئه‌م شاره‌مان به‌جێ هێشتووه، بیره‌وه‌رییه‌کان شتی دیکه‌ن ، شۆڕشی ئێران، ڕۆژه‌کانی خۆپیشاندان دژی ڕژێمی پاشایه‌تی و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و، پاشان بووردوومانی شاره‌که‌مان به تۆپ و ته‌یاره ماڵوێرانیی خه‌ڵکه‌که‌مان له لایه‌ن حوکوومه‌ت و پاشان به‌جێهێشتنی شارێکی چۆڵ و ڕووخاو. له هه‌موویان دڵته‌زێنتر شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ئێران و ئێراقه، هه‌مووی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له هزری ئێمه‌دا ، ماونه‌ته‌وه. .هه‌ر بۆیه سه‌خته به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه که شاره‌که‌مان به‌سه‌ری هاتووه وێنه‌ی دیکه له شاره‌که‌مان بێنینه به‌رچاو
هه‌ر بۆیه بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه که بێگومان هه‌موویان شیرین و گرنگن، بۆ ڕێزگرتن له‌و که‌سانه‌ی که له‌ڕێی به‌دیهێنانی ئامانجی ژیانێکی باشتر و بۆ به‌دیهێنانی شار و وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ گیانیان به‌خت کردووه، پێویسته لانی که‌م ماڵپه‌ڕێکی ئاوا ساکار بخه‌ینه ڕێ. به‌و هیوایه که به ڕاگرتنی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه، بتوانین تاسه‌ی دووری وه‌لات بکه‌ین به هیواداربوون به‌و ڕۆژه‌ی که له ئێرانێکی دیمۆکرات و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا شاره‌که‌مان، شارێکی ئازاد و ئاوه‌دان میوانداری کۆچکردوانی دوور و نزیکی خۆی بێت .
ئه‌م ماڵپه‌ره بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ده‌نگوباسی ئه‌مروێ بانه به ئه‌رکی خۆی نازانێ به‌ڵکوو زۆرتر رووداوه‌کانی پێشتر و مێژووی شاره‌که ده‌خاته به‌رچاو و ڵێکۆڵینه‌وه .